هاوژین محمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
عێراق لەهەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا پێش سعوودیە کەوتووە، بەجۆرێک هەناردەی نەوتی وڵاتەکەیی گەیشتۆتە ۱۲۳ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەراورد بەحەفتەی ڕابردوو رووی لەزیاد بوون کردووە.
فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمەریكا لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردووهتهوه: "لە ھەفتەی رابردوودا، عێراق لە ھەناردەی نەوت بۆ ئەمەریكا پێش سعوودیە دەكەوێت بەجۆرێك ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی بۆ وڵاتەكە گەیشتووەتە ۱۲۳ھەزار بەرمیل نەوت لە ههر رۆژێكدا، بەراورد بە ھەفتەی پێشووتریش رووی لە زیادبوون كردووە".
جەختیشکراوەتەوە: "ھەفتەی رابردوو ناوەندی ھاوردەی نەوتی خاو لە لایەن ئەمەریكا لە ۷ وڵات گەیشتووەتە ٤ ملیۆن و ٥۹٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانە و بەراورد بە ھەفتەی پێشووتری بەبڕی ۸۰ ھەزار بەرمیل دابەزیوە".
ئاماژە بەوەشکرا:"زیاترین داھاتی نەوتی بۆ ئەمەریكا لە ھەمان ماوەدا لە كەنداو بووە، گەیشتووەته ۳ ملیۆن و ۲۱۲ ھەزار بەرمیلی رۆژانە، دواتر ھەر یەك لە مەكسیك و ئیكوادۆر دێن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق