سروە خۆشناو -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
لەژێر ئاڵایەكی داعش لە سەیدسادق، بۆمبێك تەقییەوە و لە ئەنجامدا، دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.
ئەمڕۆ ۲ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۱، لە سنووری قەزای سەیدسادق لە نزیك شەقامی پێنجوێن- سەیدسادق، ئاڵایەکی داعش لەلایەن کەسانی نەناسراو دانراوە، و لەژێریدا بۆمبێک چێنراوە، لەکاتی هەڵگرتنەوەی ئاڵاکەش، "دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون".
بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە، لەگوندی کانی "سپیکە و بەردەڕەشدا بووە" سەر بەرزاییەک ئاڵایەكی داعش دانراوە، كاتێك هێزێكی ئاسایشی سەیدسادق دەچن بۆ لابردنی ئاڵاكە، بۆمبێك لەژێر ئاڵاكەدا دەتەقێتەوە، و برینداری لێکەوتەوە".
بەهۆی زۆری جموجۆڵەکانی داعش، لە هەرێمی کوردستان، داعش هێرشەکانی بۆسەر ناوچەکان دەستپێکردۆتەوە، لە ئەنجامدا بۆمبێک تەقیەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق