تەندرووستی _نوێ ژین
هەندێک بایەخێکی زۆر بە خەو دەدەن و زیاتر لە پێویستیش رەنگە بخەون، بەڵام کەسانێک بە پێچەوانەوە زۆر کەم دەخەون، بە جۆرێک کاریگەری لەسەر تەندروستیان دروستدەکات.
زیانەکانی کەم خەوی لەسەر لەشی مرۆڤ ئەمانەن:
١-كاریگەری دەبێت لەسەر چالاكی مێشك و خانەكانی مێشك لاواز دەكات .
٢-وەك ئاشكرایە خەوتن دەبێتە هۆی نوێ بونەوەی خانەكانی پێست و گەشاوە بونی و نەخەوتن بەبڕی پێویست، دەبێتە هۆی چرچ بون و نوێ نەبونەوەی پێست.
٣-خەوتن ئارامی بەدڵ دەبەخشێت و ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی دڵ و مێشك كەمدەكاتەوە ،بۆ ئەوەی لەم دوو نەخۆشیە دووربن ئەوە بڕی پێویست بخەون.
٤-كۆئەندامی بەرگری لەجەستەی مرۆڤدا لاواز دەبێت بەمەش ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی زیاد دەكات.
٥- کەمی خەو دەکرێت ببێتە یەکێك لە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە، و تێکچوونی کاری گەدە.
٦- خەوی ناتەواو بە هۆکاری سەرئێشە دادەندرێت.
٧- کەمخەوی پەیوەندی بە توانای بینینەوە هەیە، هەرچەندە کەمتر بخەویت فشاری زیاتر دەکەوێتە سەر چاو.
٨-کەمخەوی ئارەزووی خواردن زیاتر دەکات، بۆیە ئەگەری زیادبوونی کێش زیاتر دەبێت.
نەخەوتن بەبڕی پێویست کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر تەندرووستی مرۆڤ،بۆیە بەردەوام پزیشکان و پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن بۆ لەشێکی تەندرووست پێویستە مرۆڤ خەوی ئارام بێت و ناڕێكی لەکاتی خەوی دا نەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق