ماوەی فۆڕمی بەڵێننامەی بەخێوکاری قوتابیان درێژکرایەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 18 فبراير 2021

ماوەی فۆڕمی بەڵێننامەی بەخێوکاری قوتابیان درێژکرایەوە


 

هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامەی بەخێوکار درێژبکرێتەوە،بۆ ئەو کەسانەی بە ئارەزومەندانە خوێندن دەکەنە ئۆنڵاین.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱٨ـی شوباتی ۲۰۲۱،لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بڵاوکرایەوە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو.بە نوسراوێک بڕیاردرا لەسەر درێژکردنەوەی دەرفەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەخێوکار تا ڕێکەوتی ۱ـی ئادار،کە وەزیری پەروەردە "ئالان حەمە سەعید"واژووی لەسەر کردووە


شایەنی باسە کە ئەم بڕیارە لە گشتاندنی ژمارە ٥٥،خاڵی ٥،کە لە ڕێکەوتی ۳ـی ئەم مانگەدا هاتووە.ئەمەش بۆ ئەو قوتابیانەی کە ئارەزووی چونە ناو هۆڵەکانی خوێندن ناکەن و بەشێوازی ئۆنڵاین لە ماڵەکانی خۆیان درێژە بە خوێندن دەدەن.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق