بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق تا ئێستاش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته هه‌رێم ته‌واوى نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستى به‌غدا بكات.
سوهام عه‌قیلى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى نه‌سر راگه‌یاند: "تا ئێستا گفتوگۆكانى نێوان شاندى باڵاى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ٢٠٢١ـی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لایه‌نه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق تا ئێستاش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته هه‌رێم ته‌واوى نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستى به‌غدا بكات، له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى بكات و هه‌رێمى كوردستانیش ده‌یه‌وێت به‌پێى ئه‌و مادده‌یه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتووه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان داهاته‌كه‌ى راده‌ستبكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شی خستەڕوو: "رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر راده‌ستكردنى نه‌وت ماوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا هه‌ردوولا به گه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ ده‌كه‌ن".
ڕۆژی یەکشەممە، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ٢٠٢١ چوونە بەغدا و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شاندەکە له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق