عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٨ـی شوباتی ٢٠٢١" هەركی جەوهەر ئاغای هەركی كوڕی سەرۆك عەشیرەتی هەركی، لەسەر گیراوانی بادینان هاتە دەنگ و لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی پەیامێکی بلاووکردووتەوە و بڕیاری سزادان و زیندانیكردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان سەرکۆنە دەکات و داواش دەكات دادگا بە زووترین كات بڕیاری زیندانی كردنی رۆژنامەنووسان بوەستێنێت.
دەقی پەیامەکەی هەركی جەوهەر ئاغای هەركی بەم شێوەیە :
گرتن و زیندانیکردنی روژنامەنووسانی بادینان،
دوورە لەدیموکراسیەت و ئازادی ڕادەربڕین، هەروەها مەترسیەکی گەورەیە بۆ ئایندەی گەنجانی ئێمە، بوویە
پێویستە دادگا پێداچوونەوە لە بڕیارەکەی خۆی دا بکات".
وە پێویستە ئەو زیندان و دەست بەسەرداگرتنە بە زۆترین کات بوەستێنرێت و ڕێز لە ڕاو بووچۆن و دەنگی ئازاد بگیرێت و ئەو تومەتە بێ مانایانە بەس بن بەرامبەر دەنگی ئازاد و بیرۆڕای ئازاد".
گۆمانتان نەبێت، خودای گەورە حەقی دەنگی ئازاد و بێ دەسەڵاتان لە ئێوە وەردەگرێتەوە
جێگای باسە،" ئەو دادوەرەی كە پێش چەند ڕۆژێک سزای شەش ساڵ بۆ دەستگیركراوانی بادینان دەركرد لە عەشیرتی هەركیە و کوڕی سەرۆک عەشیرەتی هەرکیش تانە لەو بڕیارەی دادگا دەدات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق