سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وابڕیارە ئەمڕۆ لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆببنەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر ڕاگرتن یان بەردەوامیدان بە خوێندن لەناو قوتابخانەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی ناوخۆ کۆدەبێتەوە.
هەروەها چاوەڕێدەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری چارەنوسساز لەبارەی راگرتن یان بەردەوامیدان بە خوێندن لەناو قوتابخانەکان بدرێت.
هاوکات، تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە هیچ پێشنیازێکی بۆ داخستن و راگرتنی خوێندن لە ناو هۆڵەکان و پۆلەکانی خوێندنگاکان نەخستووەتە بەردەم لیژنەکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق