دوو گەنج بە تۆمەتی ڕێگریکردن دەستگیرکران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 22 فبراير 2021

دوو گەنج بە تۆمەتی ڕێگریکردن دەستگیرکران




مەریەم ئەحمەد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین



پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند: دوو گەنجی بە تۆمەتی رێگریکردن لە منداڵ و هەرزەکارەکان و لێسەندنی پارە و مۆبایل دەستگیرکران.

 

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر  گوتی، دوو گەنج مان دەستگیرکرد کە رۆژانە لە پاركێكی نزیك مزگەوتی "ماجید" لە هەولێر رێیان بە منداڵ و هەرزەكاران دەگرت، بە زۆر مۆبایل و پارەیان لێ سەندووە.

 

ناوبراو ئەوەشی گوت: "تۆمەتبارەکان ناویان "ف.ف.ع" و "ئ.ز.م"ە، لەکاتێک مەفرەزە بۆ دەستگیرکردنیان چووە، هەڵاتوون. بەڵام پۆلیس بە راکردن دوایان کەوتوون و دەستگیریان کردوون".


لە ئێستادا، هەردوو تۆمەتبارەكە، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کران، لێکۆلینەوە لەسەر ڕووداوە بەردەوام دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق