زەوی دەدرێتە ئەم کەسانە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 22 فبراير 2021

زەوی دەدرێتە ئەم کەسانە


هاوژین محەممەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 


ئەو تیمانەی کە لە گوندی کۆری کاریان کردووە قەرەبوو دەکرێنەوە و ژمارەی زەوییەکان دەخرێتە سەر پڕۆژەکانیان.


وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە ماوەی رابردوودا تیمێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی هەولێر كاریان لەسەر نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری كرد و بەمزووانەش ژمارەی زەوییەکان دەدرێنە  سوودمەندانی پرۆژەكە".


جەختیشکرایەوە:"بەمزووانە نەخشە نوێیەکە بەبێ گۆڕانکاری لە ژمارەی زەوییەکان لە ڕێگەی پەیجی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی خاوەن زەوییەكان".


ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو تیمە بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەپێناو خزمەتكردنی سوومەندانی پرۆژەكە، رۆژانە كاریان لەسەر نەخشەكە كردووە و دواتر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانیش نەخشە نوێکە خرایەڕوو، ئێستاش کار لەسەر دانانی ژمارەی زەوییەکان دەکرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق