سەرباز احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
لێپرسراوی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن.
میران بەکر، لێپرسراوی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەنوێ ژین میدیایی وت: "بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن، کێشەی مووچەی لیوای ١٢ـی پیادەش چارەسەرکراوە و لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە وەردەگرن".
لێپرسراوی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەوشی خستەڕوو: "دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی ئەمریکادایە".
شایەنی باسە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، لەمەودوا مووچە ٣٠ رۆژ جارێک دابەش دەکرێت و بڕیاریش وایە ٢٥ ئەم مانگەش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان لە ماوەی شەش ڕۆژدا دابەش بکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق