سوودەکانی نانی جۆ بۆ تەندرووستی چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 23 فبراير 2021

سوودەکانی نانی جۆ بۆ تەندرووستی چین؟




تەندرووستی_نوێ ژین


ھەر خواردنێک پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە تەندرووستی مرۆڤەوە ھەیە،ئەو جۆرە خۆراکانەی سوود بە جەستە دەگەیەنن دەبێت گرینگی زیاتریان پێبدرێت،یەکێک لەو خواردنانەش نانی جۆیە کە سوودێکی زۆر بەجەستە دەگەیەنێت.


سوودەکانی نانی جۆ بۆ تەندرووستی ئەمانەن:


١- كێشى له‌ش داده‌به‌زێنى ، بە خواردنى نانی جۆ بۆ ماوه‌يه‌كى زياتر هه‌ست به‌ تێربوون دەکرێت.


٢- پاڵەپه‌ستۆى خوێن داده‌به‌زێنيت و ڕەقبوونى لووله‌كانى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ بۆڕيه‌كانى خوێن فره‌وانده‌كات و دژی مەیینی خوێنە.

٣- چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌وكکردنى جومگه‌كان و هه‌وكکردنى جومگه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌و شانه‌ى نوێ له‌له‌شدا دروست ده‌كات و كۆلاجين وئايلاستين پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێت.


٤- سووڕى خوێن چالاك ده‌كات دڵ ده‌پارێزێت له‌ جه‌ڵته‌ و نه‌خۆشیه‌كانى ترى دڵ.


٥- یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنى قژ و نه‌رم كردنى و دژی سپی بوونی قژە.


٦- خواردنى نانى جۆ به‌هێزكه‌رى هه‌رسو گه‌ده‌يه‌.


٧- جۆمادده‌ى مەنگەنیز و فۆسفۆر و نحاس  تێدايه‌ کە پالپشتى به‌هێزبونى ئێسك ده‌كات.


٨- ئه‌وكه‌سانه‌ى شه‌كره‌يان به‌رزه‌ پێویستیان به‌ خواردنى نانی جۆ هەیە له‌به‌رئه‌وه‌ى جۆ مادده‌ى شەكرى كه‌م تێدايه‌.


٩- پيرى دواده‌خات وڕه‌نگ وڕوو هه‌ر به‌گه‌نجى ده‌هێليته‌وە.


بەشێکی زۆر لە خەڵک ئێستا،  گرنگى به‌  خواردنى  نانی جۆ ده‌ده‌ن لەجیاتی نانی گەنم، "سپى"، هەروەها خواردنی نانی جۆ بە تەندروستتر دادەنرێت، چونکە جۆ پێکهاتەی خۆراکی گرنگی تێدایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق