لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دوێنێ دووشەممە كۆبوه‌وه، دوای تاوتوێكردنی ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێم، له پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
بڕیارەکان ئەمانەن:
یه‌كه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و به رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.
دووه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.
سێیه‌م: بۆنه و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز راده‌گیرێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین زیاتر هاوكارمان بن.
چواره‌م: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا، ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی زیاتر توندكردنی رێكاره‌كانی ته‌ندرووستی به تایبه‌تی به‌ستنی ماسك، رێگه نه‌دان به گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و جێبه‌جێكردنی سزای نه‌به‌ستنی ماسك به پێی به‌یانی ژماره ٥٢ـی ساڵی ٢٠٢٠.
پێنجه‌م: هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له یاریگاكان ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌شه‌م: سنوورداركردنی هاتنی گه‌شتیاران له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه له ئاژانس و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوپه‌یمانان، دیپلۆماتكاران، شانده فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن به پێی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان.
حه‌وته‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی داوه‌ت، شایی، چوونه سه‌ر قه‌بران، دانانی پرسه به‌رده‌وام ده‌بێت و بنكه‌ی پۆلیس، موختاری گه‌ڕه‌ك به‌رپرسیارن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به بڕی دوو ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ ده‌كرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق