بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی دەرکرد و رادەگەیەنێت، هەموو گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەک لە مانگی ئازاردا قەدەغە دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە کۆبوەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد و تێدا ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ئەو بڕیارانەی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدارەوە دەرچووە، چاودێری سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ناوەندەکانی خوێندن چڕتر بکرێتەوە و ماسک ببەسترێت.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی خۆپارێزی زیاتر و رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی پەتاکە، بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم بۆنەکان و هەروەها هەموو گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەک لە مانگی ئازاردا قەدەغە کراوە.
دوێنێش جوتیار عادل، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند: "دهسهڵات دراوه به ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكان بۆ ئهوهی هاتووچۆ له بازگهكانی ههرێم لهگهڵ پارێزگاكانی عێراق كهمبكرێتهوه و تهنها رێگه به شاندی فهرمی حكومی بدرێت هاتووچۆ بكهن".
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ١٠٧ ھەزار و ٩٣٣ تووشبوو، ١٠٣ ھەزار و ١١ چاکبوونەوە و ٣٥٠٨ حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق