سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگارەکان کۆبووەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 23 فبراير 2021

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگارەکان کۆبووەوە





کوڤان نوزاد ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، لە گەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ۲۳ی شوباتی  ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەڕوکی حکومەت، لەرێگەی ڤیدیو کونفرانسەوە لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.


گفتوگۆ دەربارەی کێشە و گرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان و پلانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی ۲۰۲۱ کرا. 


سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە ئەرکێکی لە پێشینەی حکومەتە، گوتیشی لە گفتوگۆکانمان بەردەوامین لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە هەمانکاتدا و بەو داهاتەی بەردەستە ، لە چوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ۲۰۲۱ ، درێژە بە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دەدرێت لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان . 


لە کۆبوونەوەکەدا، پلانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانیی پارێزگاکان و ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەکان لە پارێزگاکان ئەنجامی دەدەن لە سێکتەرەکانی "شارەوانی ، کارەبا ، تەندروستی ، کشتوکاڵ ، پەروەردە و ڕێگاوبان" بۆ ساڵی ۲۰۲۱ پەسەند کران کە بە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و کۆی گشتی کوژمەکە ، " سێسەد و چل نۆ ملیار و حەفسەد و دوو ملیۆن دینارە". 


بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە:


• پارێزگای سلێمانی : 

۱۱٤۳٥۰۰۰۰۰۰۰ سەد و چواردە ملیار و سێسەد و پەنجا ملیۆن دینار.


• پارێزگای هەڵەبجە : ۳۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰ سی ملیار دینار . 


• پارێزگای هەولێر :

۱۲٨۳٥۲۰۰۰۰۰۰سەدو بیست و هەشت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار.


• پارێزگای دهۆک : ۷۷۰۰۰۰۰۰۰۰۰ حەفتا و حەفت ملیار دینار . 


کۆی گشتی : ۳٤۹۷۰۲۰۰۰۰۰۰سێسەد و چل نۆ ملیار و حەفسەد و دوو ملیۆن دینار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق