ڕوونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی بەیان غەریب دەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 23 فبراير 2021

ڕوونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی بەیان غەریب دەدرێت

 






عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین


بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی ژنان ڕایدەگەیەنێت، بەیان غەریب  سزای١٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرنەچووە و تائێستاش لە لکۆلینەوەدایە.


فەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی ژنان لە هەولێر ڕایگەیاند:" بەیان غەریب لەسەر سێ دۆسیە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و ڕەتیشیدەکاتەوە بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرابێت".


وتیشى:" مۆبایلەکەی بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەڵگە و تاوانی هەرێم کراوە و تائێستاش هیچ وەڵامێک نییە لەبارەی لێکۆڵینەوەکان لە مۆبایلەکەی".


ئەمەش لە کاتێکدایە،" کە لە ٤ـی شوباتی ٢٠٢١" بەیان غەریب لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تووندوتیژی ئافرەتان لەسەر سكاڵای داواكاریی گشتی و بەتۆمەتی هەڵخەلەتاندنی ئافرەتان دەستگیركرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق