ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 23 فبراير 2021

ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکرێت

 




سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەینێت :ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن، دوای ئەوەی هەرێم هەموو تۆمارەکانی نەوت و دەروازە سنورییەکانی، رادەستی بەغدا کردووە.


 ئەمڕۆ ۲۳ـی شوباتی ۲۰۲۱، محاسن حەمدون ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند:" لیژنەی دارایی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ـی  بەرزکردووەتەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان،چاوەڕێی دیاریکردنی وادەی تێپەڕاندنی پرۆژەکەن". 


محاسن حەمدون ئەوەشی خستووەتەڕوو:"زۆر سەختە بتوانرێت پێنج شەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجە بدرێت، بەبێ یەکلابوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان."


جەختیشی کردەوە: "کوتلە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، تائێستا ناکۆکییەکانیان یەکلانەکردووەتەوە بەڵام رەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بگەنە چارەسەر بەتایبەتی، دوای ئەوەی هەرێم هەموو تۆمارەکانی تایبەت بە هەناردەی نەوت و داهاتی دەروازە سنورییەکانی ناردووە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی وردبینی تێدابکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق