مریەم احمد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەگوندی چەوری سەربە ناحیەی "نەوجول قەزای کفری" گەنجێک خوشکێکی خۆی دەکوژێت.
علی جەمال قدووری،گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی چەوری سەربە " ناحیەی نەوجول، قەزای کفری" گەنجێک خوشکێکی خۆی کە لەدایکبووی ١٩٩٦ـە و دایکی دوو منداڵە بەفیشەک دەکوژێت و دواتر تۆمەتبارەکە هەڵدێت".
گوتیشی:لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆڕوداوەکە کردۆتەوەو بەپێی مادەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق