بەوێنە..ئەم شەو لە ھەرێم شەوێکی جیاوازە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 27 مارس 2021

بەوێنە..ئەم شەو لە ھەرێم شەوێکی جیاوازە


هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


شەوی"بەرات"دەكاتە شەوی ۱٥ـی مانگی"شەعبان"ـە، كە تەنها ۱٥ڕۆژێكی دەمێنێت بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەم شەو و ڕۆژەش چەند فەرمودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)ـی لەسەرە.


ئەمڕۆ شەممە، ۲۷ـی ئازاری ۲۰۲۱، سعودیە ڕایگەیاند، بەپێی ڕۆژمێری مانگی "کۆچی" سبەی شەو، شەوی یەك شەممە لە سەر دوو شەممە"شەوی ۲٨ لەسەر ۲۹ـی ئادار"شەوی ۱٥ـی"شەعبان"ـی كۆچییە.


ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە،کە ۱۳ـی نیسانی ۲۰۲۱،یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت و هاوكات بەپێی ڕۆژمێری كۆچی،كە لەلایەن سعودیەوە دیاری كراوە، ۱۳ـی نیسان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت.


شەوی ۱٥ـی شەعبانیش لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان بە شەوی"بەرات"ناسراوە و منداڵان بە ماڵاندا دەگەڕێن و چكلێت و شیرینی بە سەریاندا دابەش دەكرێت.


بە هاتنی ۱٥ـی شەعبان یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بۆ مسوڵمانان ڕووندەبێتەوە و تەنها ئەوەی دەمێنێت،كە لیژنەكانی بینینی مانگ لە كۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان-دا دابنیشن بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ئاشكراكردنی بینینی مانگ.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق