ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی عەلی سیستانی و پاپا فرانسیس ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 5 مارس 2021

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی عەلی سیستانی و پاپا فرانسیس ئاشکرا دەکرێت

 



هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


پاپا فرانسیس لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق،لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی،مەرجەعی باڵای شیعە کۆبووەوە.


سەرلەبەیانیئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئازاری ۲۰۲۱، فڕکەکەی پاپا کاتژمێر ٨ لە شاری نەجەف نیشتەوە، پاشان بەرەو ماڵی"عەلی سیستانی"ڕێبەری باڵای شیعەکانی عێراق بەڕێکەوت.


هاوکات، دیدارەکەیان کاتژمێر ۹ دوور لە چاوی کامێراکان سازکرد و کاتژمێرێکی خایاند،کە تەنها پاپا و سیستانی و یەک وەرگێڕی زمان بەشداری کۆبوونەکەبوو،نوسینگەی عەلی سیستانی ئاشکرای کردووە:"چەند کەسایەتییەکی سیاسی و ئاینی داوایانکرد،بەڵام سەرجەمیان ڕەتکرانەوە".


دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەش، کاتژمێر۱۰،پاپا بەرەو شاری مێژوویی "ئور" شوێنی لەدایکبوونی پەیامبەر ئیبراهیم بەڕێکەوت و،بڕیارە دواتر بگەڕێتەوە بەغدا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق