وێنەیەکی پاپا فرانسیس کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 6 مارس 2021

وێنەیەکی پاپا فرانسیس کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

 




سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



لە کاتی گەیشتنی بە خاکی عێراق و لەیەکەم وتەیدا پاپا فرانسیس گوتی:"پەیامی ئاشتیم بۆ هێناون"وە  لەپێناو ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان و بە مەبەستی حەجکردن و تەوبەکردن سەردانی عێراق دەکات، بەڵام لە کاتی پێشوازیکردنیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەشێک لە پرۆتۆکۆڵی پێشوازیکردنەکە کۆمەڵێک پیاوی شمشێر بەدەست پێشوازیان لێکرد. 


ئەمڕۆ ٦ـی ئازاری ۲۰۲۱، عەلی تاڵەقانی یەکێک لە کەسایەتییە ئایینیە دیارەکانی شیعەی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنوسێت، "ئەو پیاوە پێیان دەڵێت لە پێناو ئاشتی هاتووم کە چی بە شمشێر پێشوازی لێدەکەن".


باسی لەوەشکرد، ئەوکاتە دەگەینە ئاشتی کە کەلتوری گەلانی ناوچەکە لە رۆحیەتی هێرش و فتوحات پاکبکرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە، هەندێک کەس بەرگریان لەو جۆرە مەراسیمە کردووە و دەڵێن هەڵپەڕین بە شمشێرەوە جۆرێکە لە کەلتور، تەنانەت هەندێکجار لە رۆژئاواشدا پەیڕەودەکرێت". 


ئەمڕۆ پاپا فرانسیس،گەیشتە ماڵی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە شاری نەجەف، دواتر سەردانی شاری ئوری مێژووی کرد، وابڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٧ـی ٣ـی ٢٠٢١، پاپای ڤاتیکان سەردانی شاری هەولێر بکات و لە یاریگای فرەنسۆ هەریری، مەراسیمێکی نوێژخوێندن بۆ دەیان هەزار هاوڵاتی مەسیحی رێکبخرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق