هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پاپای ڤاتیكان لە شاری ئوری مێژوویی لە میانەی وتارەکەیدا،بە ئامادەبوونی نوێنەری هەموو ئاینەکان،هانیدان بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان بۆ هەموو مرۆڤایەتی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئازاری ۲۰۲۱،پاپای ڤاتیکان گەیشتە شاری مێژوویی ئور لە پارێزگای زیقار،لەمیانەی دیداری ئاینە جیاوازەكاندا وتارێکی پێشکەشکرد،تێیدا باسی قوربانیانی ئێزیدیەکانی کرد.
پاپا فرانسیس لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر یەکڕیزی و ئاشتی و پێکەوەژیان کردەوەو وتی:"ئاسمان برایەتیمان پێدەبەخشێت و پێویستە برایەتیمان لەبیرنەكەین، ئێمە نەوەی پێغەمبەر ئیبراهیمین".
هەروەها وتیشی:برایەتیمان هاندەردەبێت بۆ ژیانی مرۆڤانە، پێویستە نیتە باشەكانی مرۆڤەكان لەیادنەكەین. جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، لەم جێگایەدا ئیمان و یەكگرتن لەسەر زەوی لە پێغەمبەر ئیبراهیمەوە دەستیپێكردووە.
هاوکات پاپا ئاماژەی بە قوربانییانی ئێزی كرد و وتی:"سەدان كەس لە ئێزدییەكان مردن و مامەڵەی خراپیش لەگەڵ زۆرێكیاندا كرا، بەتایبەت منداڵەكانیان". و ئاماژەی بەوەكرد، كاتێك تیرۆر هێرشی كردەسەر ئەم وڵاتە، هێرشی بۆ سەر بەشێك لە مێژوو كرد.
ئەوەشی خستەڕوو،ئیمان پێكەوە كۆماندەكاتەوە، بەڵام تیرۆر و توندوتیژی لە ئاینەوە نین، تیرۆر قۆرغی ئاین دەكات و پێویستە ئێمە ڕێگری بكەن لە بەكارهێنانی وەك ڕوپۆشێك.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق