هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
گەنجێک لە شاری سلێمانی تاوانی دزیکردنی لە سۆپەرمارکێت و دەرمانخانەکان ئەنجامداوە،دواتر لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەر کرا.
دوا نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە ٦ـی ئازاری ۲۰۲۱،بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ڕایگەیاند،تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە گەنجێکی تەمەن ۲٥ساڵانە و لە شاری سلێمانی ۱۰ تاوانی دزیکردنی ئەنجامدابوو.
هەروەها پۆلیس ڕایگەیاند دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە لەناو شاری سلێمانی سۆپەرماركێت و دەرمانخانەكەن دەبڕێت،پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد،دوای كۆكردنەوەی زانیاری و زانینی شوێنی تۆمەتبار توانرا دەستگیربكرێت كە زیاتر لە ۱۰ تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە .
بەپێی گوتەی پۆلیس لەئێستادا تۆمەتبار"ر،ك،ع"لەدایكبوی ۱۹۹٦ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق