ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 6 مارس 2021

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە




سەرباز احمد ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین



حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تەموو مژێکی دەرەوێنتەوە، لەراگەیەنراوەکی فەرمی رایی دەگەینی هەرچی داهاتی نەوتی و نانەوتیمان خستۆتە ڕوو، لەنوێترین ڕاگەینراوی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد و دەقی راگەینراوەکەی حکومەتی هەرێم بەوشێوەی خوارەیە.


حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات وخەرجیی نەوتی و نانەوتی و تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێشكەش بە بەغدا كردووە.


لە کاتێکدا پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، لە دوایین قۆناخەکانییەتی، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە گشت پابەندییەکانی دووپات دەکاتەوە و بڕوای بە شەفافیەت هەیە وەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتدا هاتووە.


حكومەتی هەرێم بە نووسراوی ژمارە ٧-تایبەت لە ١-٢-٢٠٢١، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لە هەموو وردەكارییەكانی پەیوەست بە پرۆسە و داهات وخەرجییەکانی نەوتی (پشتبەست بە ڕاپۆرتی ووردبینی و پێداچوونەوەی كۆمپانیای دیلۆیتی نێودەوڵەتیی) سەرەڕای ناردنی ژمارەکانی پەیوەست بە سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی و دەروازە سنووریەکان و بڕی داھاتەکانیان پشتبەست بە بەیانی دارایی ساڵانەی وەزارەتی دارایی وئابووری ھەرێم. ئەمە سەرەڕای ناردنی خشتەی ژمارە و زانیاری تایبەت بە مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، پشتبەست بە پڕۆگرامی تۆماری بایۆمەتری.


حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە جەخت لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپی شەفافیەت دەكاتەوە لەبارەی ئاشكرا كردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی خۆی ، بۆ ڕای گشتی و حکومەتی فیدڕاڵ، تا ئێستاش بە نووسراوی فەرمی وەڵامی وردی هەموو پرسیارەکانی ھەردوو وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراق و ھەروەھا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی داوەتەوە.


هاوكات ھەرێم جارێکی تر، ئامادەیی خۆیشی دووپات دەكاتەوە بۆ ڕوونكردنەوەی هەر پرسیارێكی دیکەی پەیوەست بەم بابەتەوە، بۆلادانی هەموو ئەو تەمومژیانەی كاریگەریان بەسەر ڕێڕەوی لێكگەیشتن و ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا دەبێت.


د.جوتيار عادل 

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ٦ی ٣ی ٢٠٢١

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق