سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پەڕلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایدهكات، تورکیا جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتننامەی شنگالی نێوان ههولێرو بهغداى بۆ دەرکردنی چەکدارانی پەکەکە و بڵاوەپێکردنی هێزە فیدراڵییەکانی کردۆتە بیانوو بۆ بۆردومانکردنو هێرشکردنەسەر خاکی عێراق.
محەمەد شەبەکی پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێکدا بەپێگەی "مەعلومە"ی ڕاگەیاند: "تورکەکان گوشار دەخەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئەوەی ڕووبەڕووی پارتی کرێکارانی کوردستان "پهكهكه" ببێتەوەو بارەگاکانیان لەشنگال پێدابخات، بۆئەوەش ئەنكەرە گرەوی لەسەر سەرکەوتنی ڕێککەوتننامەی شنگالە کەبەپێی ئەوە دەبێت سەرجەم ئەو هێزە چەکداریانەی سەر بەپەکەکەن ناوچەکە چۆڵبکەنو بارەگاکانیان دابخرێت، بەڵام ئەوە تائێستا جێبەجێنەکراوە".
شەبەکی ڕونیکردۆتەوە، "تورکەکان دوای دڵنیابون لەسەرنەکەوتنو شکستی ڕێککەوتنەکە، خۆیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاتونەتە ناوەوەو بێ ڕاوێژکردن بەبەغداو هەرێم ئۆپەراسیۆنی سەربازیان لەناو خاکی عێراق ئەنجامدا".
وتیشی: "ڕێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر لەبارەی دۆخی شنگال بۆ کۆتاییهێنان بوو بەبونی پەکەکەو داخستنی بارەگاکانی سەر بەو پارتە، بەو جۆرەش هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق ڕادەگیران".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق