تەندرووستی _نوێ ژین
ڤازلین بەباشترین جۆری کرێم دادەنرێت بۆ تەڕکردنی پێست و قژ،چونکە ماددەیەکی چەورە و ئاو کاری تێناکات،بۆ شێدارکردنەوەی پێستی وشکیش بەکاردەھێنرێت.
سوودەکانی کرێمی ڤازلین بۆ پێست و قژ ئەمانەن:
١-توانای تەڕکردنی و نەرمکردن و سافکردنی پێستی ھەیە.
٢-ڕەنگی بریقەدار و نەرمی بە لێو دەبەخشێت و ڕێگە لە شەقبوونی دەگرێت.
٣-بەکاردەھێنرێت بۆ شەقبوونی ژێر پێیەکان و شوێنە وشکەکانی دیکە.
٤-توانای نەرمکردنەوەی قژی وشک و زبر و لێکجیاکردنەوەی قژی ئالۆسکاوی ھەیە.
٥-قژ بە ھێز دەکات و بریقە و جوانی پێدەبەخشێت.
٦-کاردەکات لە چاککردنەوەی تاڵە قژی پچڕاو چونکە ڤازلین ماددەی چەوری تێدایە کە چارەسەری پچڕان و لەتبوونی تاڵەقژەکان دەکات.
٧-یارمەتی خێرا درێژبوونەوەی قژ دەدات.
٨-بەکاردەھێنرێت بۆ پارێزگاریکردن لە برژانگ، شێوەی جوان و تەندرووست بە برژانگ دەبەخشێت درێژ و پڕیان دەکات.
کرێمی ڤازلین،دەتوانرێت وەکو یەکێک لە ھۆکارەکانی جوانکاری بەکاربھێنرێت،تێکەڵ بە ماسکە سروشتییەکان دەکرێت و سوودێکی یەکجار زۆر بە پێست و قژ دەبەخشێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق