سروە خۆشناو -ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری درێژکردنەوەی پشووی قوتابخانەکان نەدراوە، لە دوو ڕۆژی داهاتوو لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستی دۆخەکە هەڵدەسەنگێنن.
وەزیری پەروەردە ئالان حەمە سەعید، ڕایگەیاند:" لە هەموو حاڵەتێکدا تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم وەک ڕاگەیەنراون لە هەموو قوتابخانەکان بەردەوام دەبێت، خوێندنی پۆلی ۱۲ـش بەردەوام دەبێت و هیچ ناوەستێت".
ناو براو ئاماژەی بەوەشدا:" دوای ئەوەی دەنگۆ بڵاوبوویەوە پشوو خوێندن درێژکراوەتەوە بۆ کۆتایی ئەم مانگە، نەخێر بڕیاری وا نەدراوە، چاوەڕێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستین ئەگەر پێویست بوو، ئەوکات بڕیاری داخرانی قوتابخانەکان دەدەین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق