پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 16 مارس 2021

پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


سایلۆی چەمچەماڵ ئاگادارى ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە لە مانگى حوزەیرانى ساڵى رابردوودا گەنمیان رادەستکردووە، سەردانى سایلۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکى پارەى گەنمەکانیان.


لەڕاگەیەندراوێکدا سایلۆی چەمچەماڵ بڵاویکردووە و تێداھاتووە: "ئاگادارى ئەو جووتیارانە دەکەنەوە کە لە ٢٨، ٢٩ و ٣٠ـى مانگى حوزەیرانى ساڵى رابردوو گەنمیان رادەستکردووە، رۆژى چوارشەممە، ١٧ـى ئازارى ٢٠٢١، کاتژمێر ٩ـى سەرلەبەیانى، سەردانى سایلۆ و بەشی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی گەنم و پارەکەیان لە بانکی چەمچەماڵ وەربگرن".


سایلۆیەکە پێداویستیەکانی وەرگرتنی پارەکە لەلایەن جووتیارەوە ئاشکرا دەکات و ئەوەشخراوەتەڕوو: "پێویستە جووتیار خۆی ئامادەبێت و ناسنامەی باری شارستانی پێبێت ئەگەر بەناوی خۆیەوە بێت، ئەگەر ناسنامەکە بەناوی خۆیەوە نەبێت، ئەوا پێویستە وەکالەتی تازەی ساڵی ۲۰۲۰ و ناسنامەی باری شارستانی وەکیلی پێبێت".


جووتیارانی چەمچەماڵ لەحوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ـدا، گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی چەمچەماڵ کردبوو، دوای تێپەربوونی نزیکەی لەساڵێک ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاری دابەشکردنی پارەی گەنمەکەیان دەرکرا.


لەلایەکی دیکەوە، دوێنی دووشەممە، پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆک گەیشتە بانکەکانی ئەو پارێزگایە، ھەر ئەو ڕۆژ بڕیاری دابەشکردنی پارەکە دەرکرا و بەشێک لە جووتیاران پارەی گەنمەکانیان وەرگرت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق