هاوژین محمد -تەندروستی -نوێ ژین
پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و منداڵه‌ی كرمی هه‌بێت ده‌می لیك ده‌كات ئه‌و كاته‌ی ده‌خه‌وێت، دکتۆر ئاکۆ کریم
پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان ،وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "نەخێر ڕاست نیە، هیچ پەیوەندێک لە نێوان لیک کردن و کرمی ریخۆڵەدا نییە۰
ئه‌مانه‌ش هۆکارەکانی لیک کردنی ده‌می منداڵن لە کاتی خەودا:
١-ددان دەرهاتن و کێشەی ددان.
۲- هەوکردنی قورگ.
۳-هةستياری لووت.
٤- بێ ھێز بوونی ماسولکەکانی دەم وەک لە نەخۆشی شەلەل دەماخ و جەڵدەی مێشک.
٥-ژەهراووی بوون بە هەندێ دەرمان.
٦-گەرانەوەی ترشەڵۆکی مەعدە.
٧-هەوکردنی جیوبی لووت.
٨-خەوتن لەسەر دەم یان لەسەر لا.
ئەمانەی باسکران ئەو هۆکارانە بون کە نیشانەکانی لیکی منداڵن ۰
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق