کەش و ھەوا_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان،پێشبینیەکانی کەش و ھەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران، سبەی بارانبارین دەستپێدەکات و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٧ پلە دەبێت،لە سلێمانی ١٨ پلە دەبێت و لە دھۆک ١٥ پلە دەبێت،لە کەرکوکیش ٢٠ پلە دەبێت.
سبەی،بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٦ پلە دەبێت،لەسلێمانی ١٧ پلە دەبێت،لە دھۆک ١٦ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ١٩ پلە دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق