ھۆزان احمد_تەندرووستی_نوێ ژین
دەرکەوتنی گوڵی نێرگز، یەكێكە لە نیشانەكانی هاتنی وەرزی بەهار، گوڵی نێرگز بۆنێکی خۆشی ھەیە، لەناوچە سارد و شاخاوییەکاندا دەڕوێت و گەورە دەبێت.
سوودەکانی بۆنکردنی گوڵی نێرگز ئەمانەن:
١- ئارامکەرەوە و دژە خەمۆکیە:کاتێک بۆنی نێرگز بە مێشک دەگات،ڕاستەوخۆ خوێن بەرەکانی مێشک کارا دەکات و ڕێگری لە خەمۆکی دەکات و ھۆڕمۆنی شادی لە مێشکدا دەڕژێنی.
٢-ڕێگری لە ھەڵامەت دەکات:ھەڵمژینی بۆنی نێرگز ڕاستەوخۆ خانەکانی لوت دەکاتەوە و کێشەی ھەڵامەت چارەسەر دەکات.
٣-چارەسەری شێرپەنجەیە:پێکھاتەی نێرگز بە شێوازێکە کە ڕێگری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجە دەکات.
٤-نێرگز ھۆکارێکی باشە بۆ پاککردنەوەی سییەکان و سییەکان دەپارێزێت.
جوانی ئەم گوڵە،گەشتیار بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت و بۆ ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکیش سەرچاوەی دەرخستنی داھاتە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق