هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لە سەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان، لە مەڕاسیمێکدا بەفەرمی چووە بواری جێبەجێکردن.
ئەمڕۆ شەممە ۲ی ئازاری ۲۰۲۱، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: "لەمەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ستافی باڵای وەزارەت و پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی ناوەندی هەولێر و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری و خاوەندارێتی کۆمپانیای المیاس و باکەش، بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لەسەر بەرهەمی مریشکی سەربڕخانەی المیاس چووە بواری ناساندن و جێبەجێکردنەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی زیرەک".
هاوکات ئەوەش هاتووە، "ئەم پرۆژەیە بۆ مەبەستی جیاکردنەوە و پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆیی لە بەرهەمی هاوردەکراوی بیانی بەکوالێتی زۆرباش و نرخێکی گونجاو بۆ هاولاتیانی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت".
جەختیشکرایەوە، "ئەم پرۆژیە لەلایەن کۆمپانیای باکەش به چاودێری لێژنەیەکی پسپۆر لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی بەڕێوە دەچێت".
باس لەوەش کراوە، "بە تایبەتی بۆ بەرهەمی ناوەخۆیی مریشک و پارچەکانی ۱۰ سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان، کە مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتووە، دوابەدوای جێبەجێکردنی رێنمایەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق