هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین
نەخۆشی شەکرە مەبەست لێی ڕوودانی کۆنیشانەیەکە کە دەرەنجامی بەرزی گلوکۆزە لە خوێندا و بەهۆی کەمی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دێتە ئاراوە.
گلوکۆز جۆرێکی شەکرە لەخوێندا لە دوای خواردن ئەو بڕە شەکرەی دەگاتە ناو خوێن، هەڵدەمژرێت و دواتر دەگوازرێتەوە ناو خانەکان بەهاوکاری هۆرمۆنی ئەن سۆلین۰
هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە:
۱- ناڕێکی لە بەرهەم هێنانی ئەنسۆلین کە % ۱۰ ی خەڵک توشیان دەبێت .
۲-شەکرەی دووگیانی کە %۲ ی ئافرەتانی دووگیان توشیان دەبێت ، بە پارێز و و هەندێ جار بە ئەنسۆلین چارەسەر دەکرێت .
۳- خراپ کارکردنی ئەنسولین کە %۹۰ی خەڵکی توشیان دەبێت .
جۆرەکانی شەکرەو چارەسەرەكانی:
جۆری یەکەمی شەکرە : ئەم جۆرە بۆماوەییە یاخود بەهۆی کەمی بەرگری لەش لە ناو منداڵ و نەوجەواناندا ڕوودەدات ، چارەسەری بە ئەنسۆلین دەبێت بە پێی ڕێنمایی پزیشک.
جۆری دووەمی شەکرە : بەهۆی جگەرە کێشان و قەڵەوی و وەرزش نەکردن و کەمی جووڵەوە بەساڵاچووان زیاتر توشی ئەم جۆرە دەبن ، چارەسەری بە پارێز و ئەنسۆلین و دەرمانی پزیشکی دەبێت ئەمەش بەهەمان شێوە لە ژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.
توشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە بە باشی لە حاڵەتەکەیان تێبگەن و رێنماییەکانی پزیشک رەچاوبکەن، بە پێچەوانەوە دەنا نەخۆشییەکە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستییان دەبێت۰
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق