هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ئاشکرایانکرد،ئەمساڵ لە ۳۳هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە،یادەکە جیاوازتر دەکرێتەوە و ڕێپێوانێک بۆسەر گڵکۆی شەهیدان ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٤ـی ئازاری ۲۰۲۱،"ئازاد تۆفیق"پارێزگاری هەڵەبجە،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"ئێمە ڕێپێوانێک لە بەردەم پەیکەری عومەری خاوەرەوە بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان ئەنجام دەدەین پێشوازی لە هەر میوانێکی دەرەکی و ناوخۆیی دەکەین سەردانی هەڵەبجە بکەن".
هەروەها "لوقمان عەبدولقادر"سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ڕایگەیاند:"لەگەڵ پارێزگار و لایەنی پەیوەندیدار کۆبووینەتەوە و بۆچونمان یەک بووە لەسەر ئەوەی ئەمساڵ یادەکە جیاوازتر بکەینەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان".
ئەگەرچی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم،هەموو کۆبوونەوەیەکی قەدەغەکردووە،بەڵام پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێندەدات ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق