ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی شکستهێنانی خوێندنی ئەلیکترۆنییەوە، لیژنەکەیان پشتیوانی لە کۆتایپێهێنانی ئەم ساڵی خوێندن دەکات.
عەباس زاملی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "بەهۆی کەرەنتینەکردنی نیمچەیی و شکستهێنانی خوێندنی ئەلیکترۆنییەوە، لیژنەکەیان پشتیوانی لە کۆتایپێهێنانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ ـ ٢٠٢١ دەکات، پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ".
زالمی، وتیشی: "لیژنەکەیان داوایکردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆرسی یەکەم ئەنجامبدرێن، بەهۆی ئەوەی کە وەزارەت بەرچاوڕوون نییە لە داهاتوودا چی دەبێت بەهۆی کۆرۆناوە لیژنەکەیان ناچاربووە ئەم پێشنیازە بخاتەڕوو".
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیھان و عێراقدا، حکومەتی عێراق ڕێکاری توندی بەرامبەر بەبڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەی گرتەبەر، بەتایبەتی لەناوەندەکانی خوێندندا و لە ھەرێمی کوردستانیش خوێندن لە قوتابخانەکاندا تاوەکو دوایی نەورۆز ڕاگیرا.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ٧٥٤ ھەزار و ٣١٨ تووشبوو، ٦٨١ ھەزار و ٨٢٨ چاکبوونەوە و ١٣ ھەزار و ٧١٩ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق