هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژی
بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لە بێزراوترین ئەو هەستانەی کە بۆ خودی توشبوو، کەسی بەرامبەریش دروست دەبێت، کە ئەمەش پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لاواز دەکات و هەمیشە کەسی بەرامبەر حەز بە نزیکبوونەوە لە کەسی توشبوو ناکات.
ھۆکارەکانی بۆن ناخۆشی دەم ئەمانەن:
١-بەکتریا: هۆکارێکی سەرەکی بۆنی ناخۆشی ناو دەمە، بەهۆی ئەوەی ناو دەم گەرمە، بووەتە باشترین ژینگە بۆ ژیانی بەکتریا. کاتێک نان دەخۆیت، بەکتریاکان لە پاشماوەی ئەو خواردنە دەخۆن کە لە ناو دەمت دەمێنێتەوە و ئەمەش بۆنی ناخۆشی ناو دەم دروستدەکات.
٢-دەم ووشکی: لیک رۆڵێکی هەرە گرنگ دەبینێت لە پاککردنەوەی ناودەم و پاککردنەوەی لە پاشەڕۆ و بەکتریا، کەواتە ئەگەر لیکت کەم بێت ئەوا دەمت بە خاوێنی نامێنێتەوە، کەمی لیکی ناو دەم دەکرێت بەهۆی نەخۆشییەوە بێت یاخود بەهۆی دەرمانێکەوە بێت یان بەهۆی هەناسەدانی بەردەوام بێت لە رێگای دەمەوە.
۳-نەخۆشی پوک:
٣-نەخۆشی پوک: ئەگەر هاتوو بۆنی ناخۆشی ناو دەم بەردەوامبوو وە بەهیچ شێوەیەک کەم نەبوویەوە، ئەوا تەماشای پوکت بکە، چونکە زۆر جار بۆشاییەک لەنێوان پوک و ددانەکان دروستدەبێت و بەکتریا و کلس لەو شوێنەدا کۆدەبنەوە و بۆنێکی بێزارکەر دروست دەکەن.
٤-خواردن:
٤-خواردن: جۆری خواردنیش کاریگەری زۆری لەسەر بۆنی دەم هەیە لەوانە پیاز و سیر و کەوەر.
٥-جگەرو کێشان: جگەرە کێشان هەمیشە هۆکاری بۆنی ناخۆشی ناو دەم و دروستبوونی رەنگە لەسەر ددانەکان، هەروەها هەستی تامکردن کەمدەکەنەوە و تووشی نەخۆشی پوکت دەکەن، کێشەکە لەوەدایە هەرگیز جگەرەکێش هەست بەو بۆنە ناخۆشەی خۆی ناکات.
چۆن خۆمان لە بۆنی ناخۆشی ناودەم بپارێزین؟
۱-ددان شوشتن و بەکارهێنانی پەتی ددان:
رۆژانە دوو جار ددانەکانت بشۆ و بە پەت نێوان ددانەکانت خاوێن بکەرەوە بۆ ئەوەی لە بەکتریای زیان بەخشی ناو دەم بەدووربیت.
۲-زمانت خاوێن رابگرە و ئاگاداری بە:
هەرگیز شوشتنی زمانت بیرنەچێت، چونکە سەر زمان روویەکی زبری هەیە و هەمیشە بەکتریا و خواردن تیایدا گەشە دەکەن و لە هەنێک حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی کەڕو هێنانی سەر زمان.
۳-ئەنجامدانی غەر غەرە:
ئەنجامدانی غەر غەرە چارەسەرێکی کاتییە، بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکتریا لە ناو دەم گەشە نەکات و لەناویان بەرێت.
هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم لە بەیانیاندا، دیاردەیەکی ئاساییە و بەهۆی ووشکبونەوە و کەم دەردانی لیکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق