هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
نزیکەی ۱۰ مووشەک لە بنکەی سەربازیی"عەین ئەسەد"کەوتنە خوارەوە و زیانەکانی نەزانراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۳ـی ئازاری ۲۰۲۱، بەرپرسێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: "بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق موشەکباران کرا".
هەروەها ڕاشیگەیاند،کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ناوچەیەدابوون کە نزیکەی ۱۰ مووشەکی جۆری کاتیۆشا بۆردوومان کرا، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە بۆ سەر بنکە سەربازییەکە نەزانراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق