دلێر اسماعیل _ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
دوای ئەوەی هەوڵی پێکهێنانی لیستێکی هاوپەیمانی بەبەشداری یەکێتی و یەکگرتوو کۆمەڵ و گۆڕان درا كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، سەربەخۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن دەكات.
سبەینێ كۆتا وادەی رادەستكردنی لیستی ناوی پاڵێوراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە كۆمسیۆنیش جەخت دەكاتەوە هەڵبژاردن لە وادەی دیاری كراو بەڕێوە دەچێت.
كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، "سەربەخۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن دەكات و ناوی كاندیدەكانیشی ئەمڕۆ رادەستی كۆمسیۆن كردوە كە لە پێنج كاندید پێكهاتوون".
محممد حکیم ئەندامی ئەنجومەندی باڵای کۆمەڵ ڕایگەیاند،"پێشتر گفتوگۆمان لەگەڵ هاوپەیمانی هیوا هەبووە بەڵام ئەوان بەکۆمەڵیان ڕاگەیاندووە کە زەمینە لەبارنیە".
لەماوەی ڕابردوود قسەوباسی زۆر هەبوون کە هەوڵدراوە چەند حزبێک لیستێکی هاوبەش پێک بهێنن و لەناویشیاندا بەتایبەتی لەشاری کەرکوک بەڵام هەوڵەکان شکستیان هێنا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق