دلێر اسماعیل_ ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە ھێزەکانیان لە عێراق ناکشێتەوە.
کینس ماکێنزی، فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، "بوونی ھێزەکانیان لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی ئەو وڵاتە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشە، وتیشی، ھێشتا جەنگی دژی داعش کۆتایی نەھاتووە".
ناوبراو جەختیشیکردەوە: "داھاتووی ھێزەکانیان لە عێراق پەیوەستە بە دانوستانی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق و پێشبینی ناکات بەمنزیکانە ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە".
لەیەکێک لە ووتەکانیدا ماکێنزی قسە لەسەر هێزە میلیشیاکانی سەربە ئێران دەکات لە عیراق و دەڵێ: " ئەوان وادەزانن هەرچی هێرشێکمان بکەنەسەر بە مووشەک و ڕۆکێت لە عێراق ئەوا ئێمە بێ وەڵام دەبین، بەڵام من پێیان دەڵێم ئەوە ترسناکترین شتە کە بڕوایان پێی هەیە".
ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆکشانەوەی هێزە سەربازیەکەی لەئەفغانستان بەڵام بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەمریکا چەند ھەزار سەربازێکی لە عێراق جێگیکردووەو پێگەی بەهێزیشی لەهەولێرە، سەرەڕای گوشاری بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ کشانەوەی ئەو ھێزانە، بەڵام چەند جارێک سوپای ئەمریکا،کشانەوەی ھێزەکانی ڕەتکردۆتەوە، تا ئەوکاتەی حکومەتی عێراق بە رەسمی داوای کشانەوەیان دەکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق