ڕوونکردنەوەیەک لە گووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 30 يونيو 2021

ڕوونکردنەوەیەک لە گووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە


 سەیران عزیز _ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی ھەرێم، لەبارەی ھێرش بۆ سەر میلیشیاکان لە ڕاگەیاندراوێك دا، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن کە ئەو فڕۆکانەی ھێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە فڕیوون.

"جوتیار عادل" گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا ھاتووە، لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای "کتائب سید الشهداء" بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون.

ھەروەھا دەڵێت: "ئێمە ئەم قسانە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەیەنن".

ھاوکات گوتەبێژی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، هەر هێرشێکی تر بکرێتە سەر هەولێر، گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی احمد المکصوص و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن، چونکە ئەمە ڕێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند ژمارەیەک باڵەخانەی بارەگای "میلیشیاکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە" لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریای کردووەتە ئامانج.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق