ئه‌وقافی هه‌رێم له‌ باره‌ی ووتاردانی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك هاته‌ ده‌نگ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 4 يوليو 2021

ئه‌وقافی هه‌رێم له‌ باره‌ی ووتاردانی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك هاته‌ ده‌نگ


 هەڤاڵ فازل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


ئەوقافی چەمچەماڵ لەسەر وتاردانەکەی ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هاتە دەنگ، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات ڕێگری لەم کارە نایاساییانە بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی تەمموزی ۲۰۲۱، بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی و كاروبارى ئايينى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "رۆژی ھەینی رابردوو ڕێکەوتی ۲ـی تەمموز لەگوندی جەلەمۆرت بناری چیایی خاڵخاڵان کە نزیکەی ۱۰ ماڵێك نیشتەجێی ئەو گوندەن، لەکاتێکدا بەھۆی کەمی ژمارەی دانیشتوان وتاری ھەینی تێدا پێشكەش ناكرێت و ھيچ وتاربێژێكيش بە فەرمى لە لايەن ئێمەوە بۆ ئەم گوندە دانەنراوە.


دەشڵێت: "ئەبوبەکر ھەڵەدنی"کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە ئەو ڕۆژە میوانی گوندەکە بووە، بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايینی، ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانيشتوانى گوندەكە.


 ئەوقافی چەمچەماڵ وتیشی:"بۆیە لێرەوە رایدەگەێنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردنی یاسایە، کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاسا و رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەکات".


ئەوەشی خستەڕوو، لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، داوا لە بەڕێزان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، کە رێگا لەم جۆرە کارانە بگرن و نەھێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە ببنەوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق