کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 29 أغسطس 2021

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

 


 کەش و هەوا_نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبێتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر ٤٥ و دهۆک ٤٤، سلێمانی ٤٥، هەڵەبجە ٤٥ و کەرکووک ٤٧ پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی دووشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزێت.







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق