نوێ ژین: وەرزش
باوکی نەیمار ڕەتی کردەوە نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی بەڕازیل لە هاوینی داهاتوو یانەی پاریس سان جێرمان بە جێبهێلێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە باوکی نەیمار ئاماژەی پێداوە باس لە نوێ کردنەوەی بۆندی یاریزانەکە دەکات لەگەل پاریس سان جێرمان لە کاتی ئێستادا.
باوکی نەیمار وتی:" ئێستا ئەو لە دووەم سالی بۆندەکەیەتی لەگەل پاریس و بۆندەکەش لە 2022 کۆتایی دێت، ئێمە ئێستا گفتوگۆی نوێ کردنەوەی بۆندەکەی دەکەین".
وتیشی:" لەو کاتەی نەیمار تەمەنی 17 سال بووە ناوی بە گواستنەوەکان بەستراوەتەوە، بە تایبەتیش دوای ئەنجام دانی یەکەم یاری نێودەولەتی، کە ئێستا دواێ 10 سال لە ماوەی گواستنەوە تەنها دوو جار گواستراوەتەوە".
لە کۆتایی وتی:" هەمووان دەلێن نەیمار بە زۆر یانەی گەورە بەستراوەتەوە لە ماوەی گواستنەوەکان دا، منیش دەلێم ئەمە بۆیە وایە چونکە ئەو کاری جوان پێشکەش دەکات، بەلام ئەوا مانای ئەوە نی یە کە پاریس بە جێدەهێلێت".
ئاشکرایە کە نەیمار بە گرانترین یاریزان لە هاوینی 2017 بە بۆندێک کە بڕەکەی 222 ملیۆن یۆڕۆ بوو لە یانەی بارسێلۆنا ڕووی کردە یانەی پاریس سان جێرمان و لە ئێستاش ناوی بە یانەی ڕیال مەدرید بەستراوەتەوە".
ئــا: محمد وەعد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق