نوێ ژین: وەرزش
ڕاپۆرتە هەوالی یەکان لە ئیتالیا باس لە ئامادەیی میلان دەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەی کۆتایی بۆند لەگەل تیمۆتی باکایۆکۆ واژوو بکەن لە هاوینی داهاتوو.
باکایۆکۆ لەم وەرزەی لەگەل میلان ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، ئەمەش وای لە بەڕێوەبەرایەتی یانەکە کردوە کە ڕازی بن کە ئەو خالەی لە بۆندەکەی داهەیە چالاک بکەن ئەویش بە مەبەستی واژووکردنی بۆند لەگەل یاریزانەکە بە شێوەی کۆتایی.
باکایۆکۆ لە گواستنەوەی هاوینی ڕابردوو بەشێوەی خواستن لە یانەی چێلسی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی میلان کرد.
بە پێی هەوالێکی "کالچیۆ میرکاتۆ" کە گاتۆزۆی ڕاهێنەری میلان نایەوێت لە دوای تەواوبوونی ماوەی گواستنەوەکەی دەست بەرداری یاریزانەکە بێت.
لە کاتی زیادبوونی نرخی بۆندەکەش لە کاتی یاریکردنی زیاتری یاریزانەکە لەگەل میلان، یانەی میلان ئامادەیە بەرگەی ئەم تێچونە زیادەش بگرێت.
ئاشکرایە کە گاتۆزۆ زیاتر لە جارێک باسی ئەو یاریزانەی کردووە ئەویش بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەی کالچیۆ لەگەل میلان پێشکەشی دەکات.
ئـــا: محمد وەعد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق