دواى ته‌واوبوونى كارى چاكسازیی یه‌كه‌كانى وێستگه‌ى كه‌هرۆئاوى دوكان، كه به‌هۆى بوونى چه‌ند كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكی له‌كاركه‌وتووبوون، له ئێستا 3 یه‌كه كارده‌كات و 210 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت و یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌ش بۆ كاركردن ئاماده‌یه.
ئه‌ندازیار سالار حسام ا‌لدین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند"به‌هه‌وڵى ئه‌ندازیار و ته‌كنیكارانى ناوخۆ و به‌هاوكارى ئه‌ندازیارانى كۆمپانیاى ئه‌مرسۆن توانرا چوار یه‌كه‌ى دیكه‌ى وێستگه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ئاماده‌بكرێت، واته ئێستا له 5 یه‌كه، 4 یه‌كه‌م كارده‌كات.
راشیگه‌یاند"له ئێستا سێ یه‌كه كارده‌كات و 210 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێیت و یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌ش ئاماده‌یه بۆ كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كیش وه‌ك تێست یه‌كه‌ى چواره‌م كارى پێكرا، دواتر رامانگرت.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى رونیشیكرده‌وه "چاوه‌ڕوانى ره‌زامه‌ندى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كانین بۆ كارپێكردنى یه‌كه‌كه‌ى دیكه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، هه‌ر كاتێك ئه‌وان بڕیاربده‌ن یه‌كه‌كانى ئێمه ئاماده‌ن بۆ كاركردن و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با.
ده‌رباره‌ى وێستگه‌ى كه‌هرۆ ئاوى ده‌ربه‌ندیخان وتى" له ئێستادا سێ یه‌كه‌ى وێستگه‌كه كارده‌كات 234 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق