ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٠۱۹/۳/۲۱ لەسنووری شارەدێی تەقتەق هاوڵاتییەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
پەیامنێری نوێ ژین لەتەقتەق لەزاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، کاژمێر ٦:٠٠ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٠۱۹/۳/۲۱ لەگوندی (کەپەنک)ـی سەر بەشارەدێی (تەقتەق)ـی سەر بەشارۆچکەی کۆیە لەسنووری پارێزگای هەولێر هاوڵاتیەک بەناوی (ف،م،ق)لەدایک بووی ساڵی (۱۹۸۲) بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سەبارەت بەهۆکاری ڕووداوەکە پەیامنێری نوێ ژین ڕایگەیاند، کەس وکاری ئەو گەنجە باس لەوەدەکەن کەماوەیەکە ئەو گەنجە تووشی نەخۆشی دەرونی بووە.
شایەنی باسە تائەم ساتە هێزە ئەمنییەکانی تەقتەق هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن نەداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق