ئەمڕۆ ۳۰ی ئاداری ۲۰۱۹ لەڕاگەێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست نوێ ژین کەوتووە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت"ئاگاداری هەمو لایەک دەکەینەوە جارێکی تر ناوچەکەمان دەکەوێتەوە ژێر پاڵەپەستۆیەکی نزمەوە و پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆر باران و تەرزە ببارێت و لەهەمان کاتدا هەورە بروسکەو بارانی بەلێزمەو بەخوڕی لەگەڵدایە.
هەروەها لەڕاگەێندراوەکەدا هاتووە"هۆشداری توند دەدەین کە بەجددی مامەڵە لەگەڵ ئەم هۆشدارییە بکرێت، چونکە بە پێی پێشبینیەکان ڕێژەی دابارین لە ڕێژەی دابارینی پێشوو زیاترە.
سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان داواش دەکات"بە وشیاریەوە شەقام و ڕێگا گشتی و ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکاربهێنن و بەهەمو شێوەیەک ڕێگای گشتی سەرشاخی بەرانان بەکارنەهێنن و بەئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەوتنە خوارەوەو خلیسکانی بەردی گەورە بکرێت.
لەڕاگەێندراوەکەدا ژمارەی فریاکەوتنی خێرای شارەوانی دەربەندیخانیان بۆ هاووڵاتیانی ناوچە داناوە.
٩٢٩٨ ٩٤٦ ٠٧٧١
٤٠٤٦ ٥٤٥ ٠٧٧٢
لەلایەن:ئوسامە ئەحەد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق