داوا لە پەرلەمانتارانی ئەزیزی نەوەی نوێ دەکەم کە بە پێی (نوقتە نیزام) یاخود بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ و رێکارە یاساییەکان مامەڵە نەکەن لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و تەنانەت سەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و هیچ بەرپرسێکی ئەم وڵاتە.
کام ڕێگایەی بەگونجاو دەزانن بیگرنە بەر، تەنانەت گەر بگاتە پێڵاو تێگرتنیش،وە ئەوەی کە بە دڵتانە بۆ بەرگری لە خەڵک بیکەن.
یەکێتی و پارتی لە بنی پێیان تا نوکی سەریان کاری نایاسایی و بێ رێزی و زوڵمکردنە لە خەڵک، بۆیە ئێوە ناکرێت بێدەسەڵاتانە دابنیشن و چاوەڕێی رێکاری یاسایی و رۆتینی ئەوان بن.
خەڵک ئێوەی ناردۆتە پەرلەمان بۆ ئەوەی بەرگری لە خەڵک بکەن، جا پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دەنگەی خەڵک بگەێنن، ئەوا چی پێویستە لەمەودوا بیکەن.
مرۆڤ یەک جار دەمرێت پەرلەمان و دامەزراوەکانیان لێ بکەنە قوزەڵقورت.
یان لەمەولا دەبێت باسی کێشەی خەڵک و بابەتە گرنگەکانی خەڵک بکەن، یان ئەو دیوەخانەیە بە داخستن بدەن.
دەست و دەمتان لە کەس مەپارێزن و ببنە دەنگی خەلک، ئەوان چی دەکەن بەرامبەر بە خەلک،ئێوەش وەک ئەوان بکەن.
رێزیان لە خەلک و ئێوە گرت، ئەوا رێزیان لێ بگرن بێرێز بوون، بێ رێز بن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق