کعب سورچی ـ نوێ ژین ـ ناوەندی هەواڵ
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: زۆرترین رێژەی باران بارین لە ۲٤ کاتژمێری رابردوو لە پارێزگای سلێمانی "ناحیەی شوان" بووە ، تاوەکو ئێستاش زۆرترین باران بارینی ئەمساڵ لە شارۆچکەی تەوێڵەی سنووری هەڵەبجە بوو كە ٨۳.٦ ملیم بووە.
وتیشی "زۆرترین باران بارینی ۲٤ كاتژمێری رابردوو لە شارۆچکەی شوانی سنووری پارێزگای كەركووك بووە كە ٥٨ ملیم باران باریووە لە دوای ئەویش لەشاری سلێمانی بارانێكی زۆر باریوە و رێژەكەی گەیشتووەتە ٤٦.۹ ملیم باریووە.
لە شارەکانی تری کوردستان لەماوەی ۲٤ کاتژمێری رابردوو بەمشێوەیە بووە:
لە پارێزگای هەولێر ۱٦.٨ ملیم باران باریوە، لەسەر ئاستی قەزاكانی سنووری هەولێریش زۆرترین باران لە كۆیە باریووە كە ٤٤.٥ ملیم بووە.
لە پارێزگای كەركووك ۲٥ ملیم باران باریوە
وە لە پارێزگای دهۆك ٥.۷ ملیم باران باریوە
لە پارێزگای هەڵەبجەش ۱٥.۳ ملیم باران باریوە.
لە قەزای پێنجوێنیش كە ساڵانە بارانێكی زۆری لێدەبارێ ۳٦ ملیم باران باریوە.
"یەكەم باران بارینی ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان لە رۆژی ۹ـی مانگی تشرینی یەکەم بوو، كە لەو ساڵەدا رێژەیەكی زۆر باران باری، ئەمساڵیش یەكەم باران بارین لە ۱۲ تشرینی یەکەمدا بوو".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق