وەزارەتی تەندروستی لەبارەی جۆرە کێکێك ڕوونکردنەوەیەک دەخاتەروو - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 30 أكتوبر 2019

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی جۆرە کێکێك ڕوونکردنەوەیەک دەخاتەروو


نور ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

دوایی ئەوەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی هەبوونی حەپێک لەناو جۆرە کێکێك بڵاوکرایەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە: "تیمەكانی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بەدواداچوونیان بۆ كێكی (لۆبۆ) كرد و پاش ئەوەی چەندین نمونەی جۆراوجۆری لێوەرگیرا ڕوون بوویەوە كە هیچ جۆرە حەپێكی تێدا نییە.

هەر لەبارەی ئەم بابەتەوە د. سەرهەنگ جەلال بەڕێوەبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، رایگەیاند "نموونە ئەو كێكەیەمان ناردووە بۆ تاقیگە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین.

راشیگەیاند "هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كەبە زووترین كات لە ئەنجامی پشكنینەكە ئاگادار دەكەینەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق