موسا لوقمان ـ بەشی وەرزشی ـ نوێ ژین
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی ئەمریکی دەیەوێت بگەڕێتەوە خولی یانەکانی ئیسپانیا.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دوێنێ سێشەممە، لەنێو تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و گوتی، سڵاو ئیسپانیا دەگەڕێمەوە، کەبەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەر زوو ئەو پەیامەی ئیبراهیمۆڤیچ بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە یاریزانەکە پەیوەندی بە لالیگا دەکاتەوە.
هەروەها بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی لۆس ئانجلێس ڕایانگەیاند "کە ئیبراهیمۆڤیچ لە کۆتایی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس ئانجلێس کۆتاییدێت، یاریزانەکە لە گواستنەوەی زستانەدا دەتوانێت بێبەرامبەر بچێتە یانەیەکی دیکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق